شارپرێس:
ده‌رئه‌نجامی كۆنگره‌ی جیهانیی كێش و پێوانه ماڵئاوایكردن بوو له شێوازێكی كۆنی به‌كارهێنانی ئاسن بۆ زانینی كێشی مادده‌یه‌ك.
نزیكه‌ی 130 ساڵ به‌ر له‌ئێستا شێوازێكی نوێ بۆ زانینی كێشی مادده‌كانی نێو سروشت دۆزرایه‌وه، كه ئه‌ویش به‌كارهێنانی شێوازی كلاسیك بوو له‌به‌كارهێنانی ئاسن كه به‌قورساییه‌كی دیاریكراو ده‌ستنیشانده‌كرا و كێشی شته‌كانی پێهه‌ڵده‌سه‌نگێندرا، به‌ڵام له كۆنگره‌ی جیهانیی كێش و پێوانه كه له وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا ماڵئاوایی به‌یه‌كجاریی له‌و شێوازه كلاسیكیه‌ی كیلۆگرام بكرێت.
جیهان یاده‌وه‌ریی له‌گه‌ڵ شێوازی كلاسیكی كیلۆگرام هه‌یه، به‌ڵام كۆنگره‌ی جیهانیی كێش و پێوانه ده‌ڵێ، شێوازێكی نوێ بۆ زانینی كێش ده‌دۆزنه‌وه.
ڕ . ج