شارپرێس:
ئێران بڕیاریدا پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چوار هێنده به‌رزبكاته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش بوه‌ته جێگه‌ی دودڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌و ئه‌مریكاش چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئێران به‌فه‌رمی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ چوار هێنده‌ی ئێستا ڕاگه‌یاند، شاره‌زایان ده‌ڵێن به‌و هه‌نگاوه ئێران ده‌توانێت له‌ماوه‌ی دوو بۆ سێ مانگ بڕی پێویست یۆرانیۆم بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌و ماوه كه‌مه‌دا ئه‌گه‌ر ئێران بتوانێت ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بگه‌یه‌نێته 90% ئه‌وا ده‌توانێت ده‌ستی به‌چه‌كی ئه‌تۆمی بگات، چونكه ئه‌وه بڕی پێویسته بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015ی نێوان ئێران‌و ئه‌مریكا‌و وڵاتانی ئه‌وروپا، ئێران پابه‌ندبوو به‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراو ئاوی قورس له‌وڵاته‌كه‌یدا عه‌مبار نه‌كات و بیفرۆشێت به وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ئێران ڕایگه‌یاند، كه چیتر یۆرانیۆم و ئاوی قورس به‌وڵاتانی ئه‌وروپا نافرۆشێت به‌ڵكو له‌نێو وڵاته‌كه‌ی عه‌مباریده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌مانای هه‌وڵی تاران بۆ ده‌ستگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی.
ڕ . ج