شارپرێس:
بافڵ تاڵه‌بانی، كوڕه گه‌وره‌ی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆر، باس نیگه‌رانیی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ته‌ندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دایكی بافڵ تاڵه‌بانی‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات.
بافل تاڵه‌بانی، به‌رپرسی ده‌زگای دژه‌تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی نێت تیڤی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، "كاك به‌ختیارم خۆشه‌وێ و نێوانمان خۆشه، له‌سه‌ر هه‌موو بڕیارێكی سیاسی وه‌ك یه‌ك شته‌كان نابینین، به‌ڵام ئه‌وه ئاساییه".
ڕاشیگه‌یاند، "كاك به‌ختیار له زۆربه‌ی سیاسیه‌كانی كوردستان ماندوتر‌و به‌تواناتر‌و خوێنده‌وارتره، چیم بۆ بكرێ بۆ پشتگیری له‌و كه‌مه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی باسی له‌وه‌كرد، "پێموایه كاك به‌ختیار چه‌ند گله‌ییه‌كی هه‌بێ منیش ئه‌و گله‌ییانه‌م هه‌یه، به‌ڵام پێموایه ئه‌و كێشانه له‌ناو حزب باشتر چاره‌سه‌رده‌كرێ وه‌ك له‌ده‌ره‌وه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌كردووه، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێ:"كه‌ی كات له‌بار بێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و كارده‌كات، كه‌س له‌ناو یه‌كێتی ناتوانێت به‌مه‌لا به‌ختیار بڵێت كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌سی سیاسی یه‌كێتی بافڵ تاڵه‌بانی وتی:"ته‌ندروستی باشه".
ڕ . ج