ئه‌نقه‌ره‌ منداڵی چەکدارە داعشە تورکەکان لەعێراق وەردەگرێتەوە

جیهان

20/05/2019‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق باس لەوە دەکات کە وڵاتەکەی ئامادەیە پێش کۆتاییهاتنی مانگی رەمەزان ئەو منداڵانە وەربگرێتەوە کە لە چەکدارە داعشە تورکەکان لەدایک بوون .

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی لەسەر زاری فاتیح یڵدز  باڵیۆزی تورکیا لە عێراق گواستوویەتییەوە کە گوتوویەتی " کار لەسەر ئەوە دەکەین کە پێش کۆتایی مانگی رەمەزان ژمارەیەکی زۆری ئەو منداڵانە ئەگەر هەمووشیان نەبێت بگوازینەوە بۆ تورکیا".

گوتووشیەتی "لەگەڵ لایەنی عێراقی رێککەوتووین کە نارەحەتییەکانی ئەو منداڵانە کەمبکەینەوە"، هەروەک گوتوویەتی " ئەو منداڵانە خزم و کەسوکارییان لە تورکیا هەیە، ئامانجیشمانە ئەو منداڵانە و خیزانەکانیان بەیەکەوە کۆبکەینەوە وەک کارێکی هاوبەشی وەزارەتی خێزان و کار و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا ".


باڵیۆزی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەبێت ئەو ژنە تورکانەی کە لە گرتووخانەکانی عێراقدان دوای ئەوەی حوکم دەدرێن رادەستی تورکیا بکرێنەوە".
وەرگێران: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی