كلۆپ بە پلانێكی حەوت وشتەیی دەیەوێت تۆتنهام لەزەوی بدات

وەرزش

21/05/2019‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی‌و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ باسی ئەو پلانەی كرد، كە بەنیازە پێی رووبەڕووی یانەی تۆتنهام ببێتەوە.

یۆرگن كلۆپ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، پلانەكەی ئێمە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تۆتنهام زۆر ئاسانە، ئەویش یاریكردنە لەسەر ئەو شێوازەی لیڤەرپوڵی پێ‌ ناسراوە.

راهێنەرە ئەڵمانییەكە باسی لەوەش كرد، كە دەیانەوێت یارییەكی جوان‌و پر لەچێژ پێشكەش بكەن‌و ببنە براوەی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

رۆژی یەكی مانگی داهاتوو یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ تۆتنهام بەرێوەدەچێت.

هـ ـ ح