پاریس سان جێرمان دەیەوێت دی خیا بكرێت

وەرزش

21/05/2019‌ 308 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی بەریتانیا ئاشكرایانكرد، كە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەیەوێت داڤید دیخیای فەرەنسی‌و گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر سیتی بكرێت.

رۆژنامەی میرۆر بڵاویكردەوە، كە یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو داڤید دیخیا بكرێت‌و بیكاتە یاریزانی پاریسی.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستێكی گەورەی ئامادەكردووەو دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو یانەی پاریس سان جێرمان بەو گرێبەستە رازی بكات.

دی خیا، تەمەنی 28 ساڵەو لەساڵی 2011وە یاری بۆ یانەی مانچستەر دەكات‌و لەكۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی بەگرێبەستەكەی دێت.

هـ ـ ح