روسیا تفەنگێكی هێرشبەری نوێ دیزاین دەكات

جیهان

21/05/2019‌ 1112 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلبێرت باكۆڤ بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەی ناوەندی روسی بۆ دیزاینكردنی ئامێرە وردەكان دەڵێت شارەزایانی كتێبخانەكەمان خەریكی دیزاینكردنی تەفەنگێكی هێرشبەری نوێن .

باكۆڤ دەڵێت: ئەمە مانای وانییە ئەو تفەنگە نوێیە جێگای چەكی كڵاشینۆف دەگرێتەوە.

باكۆڤ لەدرێژەی قسەكانیدا دەشڵێت: دەزانین ئەو تفەنگە ئۆتۆماتیكییە نوێیە چۆن دەبێت ، شكڵ و شێوەی دەرەوەی بڕیاری لەسەر دراوە ، لەرووی پرەنسیپ و دیزاینەوە شتێكی تازە لەگۆڕێدا نییە، ئەوە بۆ ئێمە بەسە، كە ئەو ماددەیەی لێی درووست دەكرێت باشتر بێت و لەپێكان وردتر بێت و چڕی و خێراییشی لە تەقاندن زیاتر بێت ، ئەوە سەرباری ئەوەی كەشێكی خۆشتر بۆ ئە كەسە درووست بكات كە بەكاریدەهێنیت ".

كتێبخانەی ناوەندی روسی بۆ دیزاینی ئامێرە وردەكان بە لقێكی كۆمپانیای حكوومی  "رۆستیخ"ی روسی دادەنرێت، كە بەشێكی زۆری چەك و چۆڵی پێشكەوتووی سوپای رووسیا بەرهەم دەهێنێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی