خزمەتگوزارییەكانی گۆگڵ لەئامێرەكانی هواوی بەردەوامە

هەمەڕەنگ

21/05/2019‌ 429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەپاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، كە گوایە ئەمریكا سزا بەسەر كۆمپانیا چینییەكان لەنموونە هواوی جێبەجێدەكات و خزمەتگوزاری ئەندرۆید لەسەر موبایل و تابلێت و ئامێرەكان ئەو كۆمپانیای بەرهەمهێنەرەی پەیوەندیی دەوەستێنێت.

 ئاژانسی ئیسپۆتینگی ڕوسی لەزاری بەشی خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای گوگڵ واتە (Google Play و Google Play Protect) بڵاویكردەوە، ئەو بەشە خزمەتگوزارییانەی گوگڵ، خزمەتگوزارییەكانی خۆی بۆ ئەو كەسانەی كە پێشتر لەموبایلی هواوی سوودیان بینیوە، بەردەوامی پێدەدات.

 ئاژانسی ڕۆیتەرز هەروەها بڵاویكردبووەوە، چیتر نابێت ھیچ كۆمپانیایەكی ئەمەریكی مامەڵە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەدا بكات و كۆمپانیای گوگڵیش ڕایگەیاند، ھەموو خزمەتگوزارییەكانی خۆی دەوەستێنێت بەرانبەر بە كۆمپانیای ھەواوی.

ئەو خزمەتگوزاریانەی گوگڵ،  كە بەرانبەر بە ھەواوی دەوەستێنرێت بریتین لە....
Google play
Android system
Google Applications : Gmail, YouTube, Google maps ...etc

ئەمە واتای ئەوەیە، كە ھیچ وەشانێكی نوێی Android بە مۆبایلە نوێكانی كۆمپانیای ھواوی ناگات، مەگەر ڕێكەوتنی دووبارە لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێتەوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر