لەگرتووخانەیەكی تاجیكستان ٢٩ بەندكراوی داعش كوژران

جیهان

21/05/2019‌ 820 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لە گرتووخانەیەكی تاجیكستان بەهۆی كاری ئاژاوەگێڕییەوە  ٢٩ بەندكراو، كە بەتۆمەتی لایەنداری بۆ ریكخراوی داعش دەستگیر كرابوون كوژران ، هەروەك ٣ پاسەوانی گرتووخانەكەش گیانیان لەدەستدا .

ئاژانسی "نۆڤۆستی" روسی لەسەرزاری مەنسوور جۆن عومەرۆڤ وەزیری دادی تاجیكستان گواستوویەتییەوە، كە ڕووداوەكە بەو هۆیەوە دەستیپێكردووە ئەو بەندكراوانەی بەتۆمەتی لایەنگیری بۆ رێكخراوی تیرۆریستی داعش حوكم درابوون  لەناو گرتووخانەكە ئاژاوەیەكیان درووست كردووە و لەڕێگای چەقۆ و هۆكاری تری تیژەوە ٣ پۆلیسیان ڕفاندووە و دواتر كوشتوویانن ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی داوایان كردووە ئازاد بكرێن".

وەزیری داد باسی لەوەش كردووە، كە بەهۆی رووداوەكانەوە ٢٩ بەندكراو كوژراون ، كە ٨ یان لەسەر دەستی هاوڕێ بەندییەكانیان بووە .

ئەو گرتووخانەیە دەكەوێتە دووری ١٥ كیلۆمەتر لەرۆژهەڵاتی دووشەنبەی پایتەختەوە و نزیكەی ١٥٠٠ بەندكراوی تێدایە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی