تاكرەوی رەجەب تەیب ئەردۆغان
لە90% ی دامەزرێنەرانی دادوگەشەپێدان ئەو حیزبەكەیان بەجێهێشتووە

جیهان

21/05/2019‌ 1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیاسەتمەداری دیاری تورك تەمل كاراملا ئۆغلۆ سەرۆكی پارتی سەعادە رەخنەی ئاراستەی پارتی دادو گەشپێدان كرد، لەمیانی گرتەیەكی ڤیدیۆییدا لەسەر هەژماری پارتی "سەعادە"ی توركی لە تویتەر، ئەمەش دەنگادانەوەیەكی زۆری هەبو لە تۆرە كۆمەلایەتیەكان.

كارملا دەڵێت: كاتێك تەماشای پارتی دادو گەشەپێدان دەكەیت روون دەبێتەوە 90%ی هاورێكان، ئەوانەی پارتی دادوگەشەپێدانیان دامەزراند حیزبەكەیان بە جێهێشتووە، بەهۆی ئەوەی دەڵێن، دادگەری تێدا نەماوەو شوێنێك بۆ مشورەت خواردن نەماوەتەوە، پێوەر بۆ لێهاتویی نەماوە، جیاوازی بیروبۆچوون جێگای نابێتەوە، دۆخەكە گەیشتووەتە ئاسستێك گەندەڵی بە خراپ سەیر ناكرێت.

ئەوەشی وتووە: من دەپرسم چۆن سەرۆكی شارەوانی سەر بە دادو گەشەپێدان لەیەكێك لە هەرێمەكان زۆر بە رووداریەوە دەڵێت من دز دەپارێزم، لەم دۆخەدا پێویستە یەكسەر ئەو كەسە دەربكرێت، چونكە ناكرێ پەنای دز بدرێت، لەبەرئەوە پارتی دادو گەشەپێدان لە دۆخێكی زۆر خراپدایە و نازانن چۆن لە تێكەوتنە خۆیان دەرباز بكەن.

گوزارشتی دز دەپارێزم واتە (بن عەلی یلدرم)، ئەم قسەیە محەمەد عەلی سەرۆكی شارەزانی چاملیایلا لە شاری میرسینی باشوری توركیا كە سەر بە دادو گەشەپێدانە وتویەتی... دوو بژاردە لەبەردەمماندا هەیە، یان ئەوەتا پشتگیری ناپاكی ولات ( لە ئاماژەیەكدا بۆ ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ) دەكەین، یان لە پشتی كاندیدەكەی خۆمان دەوەستین (بن عەلی یلدرم) كە پێ ی دەگوترێ دز. من دەڵێم ئەی هاورێیان لە جیاتی ئەوەی لەرێزی ناپاكی وڵات بوەستین پێویستە پشتگیری ئەو دزەی خۆمان بكەین كە دەیناسین، لە كاتێكدا ئەگەر دۆڕانمان، ئەوا باجێكی زۆر قورس دەدەین و ناتوانین قەرەبوی بكەینەوە.

سەرچاوە: العربیە
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا