نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزترین ئاست تۆماردەكات

جیهان

21/05/2019‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركردو بەرزبوونەوەكەش بەشێوەیەك بوو لەماوەی هەفتەیەكدا ئەو ئاستەی تۆمارنەكردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی 34 سەنت بەرزبووەتەوەو نرخەكەی گەیشتووەتە 63.81 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش لەكۆتا مامەڵەكان 24 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.97 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەدواخستنی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی (ئۆپیك+) هەیە، كە ئەو دواخستنەش بووە هۆی بەردەوامی بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی.

هـ ـ ح