شارپرێس: به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو گرێبه‌ست كه به‌هایه‌كی خه‌یاڵییان هه‌یه، به‌سودی كۆمپانیاكه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه. به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به كڕینی گازوایل‌و به‌نزین له‌كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی "عێراق ئۆیل" كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دار عه‌بدولهادی نه‌زیر-ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. گرێبه‌سته‌كان به‌شێوه‌یه‌كه كه زیاد له‌و نرخه‌ی له‌وكاته‌دا بۆ نرخی به‌نزین و گازوایل هه‌بوون، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان هه‌ردوو سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی له‌كۆمپانیاكه كڕیوه. . ج