شارپرێس:
دوای دوساڵ له‌داخستنی ڕێگه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای نه‌ینه‌وا، ڕێگه‌كه بۆ جارێكی دیكه به‌مه‌به‌ستی هاتووچۆ كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوا ڕێككه‌وتنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ڕێگه‌ی سحێلا-زومار كرایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای داخستنی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ.
دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017و ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان دروستبوون، ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ینه‌وا داخرا.
به‌رپرسانی هه‌رێم و عێراق ده‌ڵێن، پێشمه‌رگه و سوپا ئه‌ركی پاراستن‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی ڕێگه‌كه‌ی ده‌بێت.
ڕ . ج