شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێ، كیلیان مپاپی فه‌ره‌نسی‌و یاریزانی پاریس سانجێرمان حه‌زده‌كات په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه بكات.
ئۆنای ئیمری، ڕاهێنه‌ری پێشووی پاریس سانجێرمان و ئێستای ئارسیناڵ له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، مپاپی بێئه‌ندازه حه‌زده‌كات ڕوبكاته یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی.
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئیسپانییه ده‌شڵێت، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی ببێت.
ڕۆژنامه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، پێده‌چێت هاوینی ئه‌مساڵ مپاپی ڕیزی یانه فه‌ره‌نسیه‌كه جیبهێڵێت، به‌رشه‌لۆنه‌و ڕیاڵ مه‌دریدیش دوو بژارده‌ی ئه‌ستێره فه‌ره‌نسیه‌كه‌ن.
ڕ . ج