کاروانێکی سەربازی ئەمریکا هاتە نێو عێراقەوە

عیراق

21/05/2019‌ 1871 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق رایگه‌یاند، كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا لە وڵاتی ئەردەنەوە هاتونه‌ته‌ عێراق و له‌ بنکەی عەینولئەسەد لە عێراق جێگیر ده‌كرێن.

سەرچاوەکە ئەمنیی عێراق رایگه‌یاند، ئەمریکا لە ڕێگەی کۆمپانیا ئەمنییەکانیەوە کەرەستەو چەکوچۆڵی سەربازی پێویستی خۆی بۆ عێراق دەگوازێتەوە، کە لەم کاروانە سەربازییەیدا 70 جبەخانەی سەربازی وڵاتەکەی و هێزی پیادەی هێناوەتە نێو بنکەی عەینولئەسەد-ەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  هاتنی ئەو کاروانە لەژێرچاودێری ڕێوشوێنی ئەمنیی توندا بووە و فڕۆکەکانی ئەمریکا چاودێری کاروانەکەیان لەئاسمانەوە کردووە.

لەوبارەیەوە سەفا ئەعسەم، کارناسی کاروباری ئەمنیی و سەربازی دەڵێت، "کەس لە وردەکاری ناردنی ئەمجۆرە هێزو چەکوچۆڵانە تێناگات، چونکە لەژێر چاودێری خودی ئەمریکییەکاندایە".

وتیشی، "لە بنکەی عەینولئەسەد سیستەمی موشەکی پەتریۆت جێگیرکراوە، کە جگە لە بۆ پشتیوانی ئیسڕائیل و تاقمەتیرۆریستییەکان باوەڕناکەم بۆ هیچ شتێکیتر بەکار بێت".

سەفا ئەعسەم رونیشیكرده‌وه‌، ڕاشیگەیاند، ئەمریکا هەروەها بەنیازە لەداهاتوودا سیستەمی موشەکی (تاد) هەروەها لەم بنکەدا جێگیر بکات.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، سەرچاوە عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، سوپای ئەمریكا بنكەی عەینولئەسەد، كە لە ڕۆژئاوای عێراقە، فروانتر دەكات و لەم بنكەیە خەریكی هێنانی كەرەستەی سەربازی جۆراوجۆر بۆ بنكەکە و ڕووبەرەكەی بەئامێری جۆراو جۆرە.

وەرگێڕان: یاسین نادر