عادل عه‌بدولمه‌هدی‌: شاندی دانوستانكار ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا و ئێران ده‌كه‌ین

عیراق

21/05/2019‌ 503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ شاندی دانوستانكار ره‌وانه‌ی‌ واشنتۆن و تاران ده‌كات، بۆ یارمه‌تیدان له‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزییه‌كانی‌ نێوانیان.

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ شاندی دانوستانكار ره‌وانه‌ی‌ واشنتۆن و تاران ده‌كات، بۆ یارمه‌تیدان له‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزییه‌كانی‌ نێوانیان.

راشیگه‌یاند، "ره‌وانه‌كردنی ئه‌و شانده‌ له‌كاتێكدا كه‌ مه‌ترسیی‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست بونی‌ هه‌یه‌". 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتیشی‌، "هیچ لایه‌نێكی‌ نیه‌ كه‌ بیه‌وێ هانی‌ دۆخه‌كه‌ بدات به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شه‌ڕ، هەردوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکی پێیان راگەیاندوین نیازی شەڕ و روبەروبونەوەیان نیە".
ه.م