شارپرێس:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری زۆره ئێران له پشت هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كانی به‌نده‌ر فوجه‌یره بێت.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، زانیاری هه‌یه و ئه‌گه‌ری زۆره ئێران له پشت هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كانی به‌نده‌ر فوجه‌یره بێت.
شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه، هێرش كرایه سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌شتی هه‌ڵگری عەمباری نەوت-ی سعودیە لە نزیك سنورە ئاویەكانی ئیمارات.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاندف،،، چوار کەشتیی بازرگانی لە نزیک سنورە ئاوییەکانی وڵاتەكەی، روبەڕوی کردەوەی تێکدەرانە بونەتەوە، بەڵام کردەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە و هیچ ماددەیەکی زیانبەخش لەو کەشتیانەوە دزەی نەکردوەتە دەرەوە.
دوێنێ محه‌مه‌د جەواد زەریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری نوسیویه‌تی، "ئەسکەندەری مەقدۆنی و چەنگیزخان بەرامبەر بە ئێران شکستیانهێناوە، شەڕئەنگێزەکان دیارنەمان و ئێران هێشتا بەپێوە وەستاوە".
زەریف هه‌روه‌ها په‌یامێكی ئاڕساه‌ی تره‌مپ و كرد و وتی، "لەكاتێكدا هەمو زۆردارەكان كۆتاییان پێهاتوە ئێرانیەكان بۆ هەزاران ساڵ ئارامیان گرتوە، "هەرگیز ئێرانیەكان توڕە مەكە، ڕێزگرتن تاقیبكەرەوە، ئەوەیان ئەنجامی دەبێت".
ه.م