ئێران: دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكه‌ین

جیهان

21/05/2019‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی دانوستاندن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناکات تاوەکو "رێز لە تاران نەگرێت".

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌، "ئێران دانوستاندن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناکات تاوەکو "رێز لە تاران نەگرێت".

راشیگه‌یاندوه‌، "ئەمریکا به‌ جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یارییەکی زۆر ترسناک دەکات".

زەریف وتیشی، "ئەو هەموو بنەما سەربازییە لە ناوچەیەکی بچووک ئەگەری رووداو زیاد دەکات، ژیرییەکی زۆر پێویستە و ویلایەتە یەکگرتووەکان یارییەکی زۆر، زۆر ترسناک دەکات".