شارپرێس:
پـۆلیسی نیوزیلاند رایگهیاند، تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆرستی ئاڕاستەی ئەو کەسە کراوە کە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ئهمساڵدا لە شاری کرایس چێرچ بە چەکەوە هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت و بههۆیهوه 51 كوژراوی لێكهوتوه.
پـۆلیسی نیوزیلاند ئهمڕۆ رایگهیاند، برێنتۆن تارانت-ی تەمەن 28 ساڵ تاوانبارە بە 51 حاڵەتی کوشتن و 40 حاڵەتی هەوڵی کوشتن لهناو دوو مزگهوتی وڵاتهكهدا.
راشیگهیاند، تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی تێرۆرستیان ئاڕاستەکردووە، پاش ڕاوێژکردن لەگەڵ داواکارانی گشتی و شارەزایانی یاسایی لە حکومەت.
جەسیندا ئاردرین سەرۆک وەزیری نیوزیلاند پـێشتر رایگهیلاندبوون ئەو هێرشەی کراوەتە سەر ئەو دوو مزگەوتە "هێرشێکی تێرۆرستی" بوو، وە برێنتۆن تاررانت پـلانی بۆ داناوە لەو ڕۆژەوەی پـێیوایە خەڵکی سپی پـێست لە سەروو خەڵکی دیکەوەن.