قەرەسوو: بەرخودان بۆ کۆتایهاتنە بە گۆشەگیری نەک ئەنجامدانى دیدارێک

کوردستان

21/05/2019‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگه‌یاند، ‌"کۆتایهێنانی گۆشەگیری بۆ گەلی کورد گرنگە، بەرخۆدان و گەلی کورد بۆ دیدارێک لەگەڵ پارێزەران، یان کەسوکاریان بەرخودان ناکەن، بەڵکو بۆ ئەوە بەرخودان دەکەن، کە گۆشەگیری بەتەواوی کۆتایی پێ بێت.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK) لە وتارێکیدا لە رۆژنامەی یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکا رایگه‌یاند، "گەلی کورد نایەوێت بە گۆشەگیری و لەگەڵ گۆشەگیری دا بژی. تیکۆشانی پێداگرانە و بە بڕیاری لەیلا گیوڤەن، بەرخودێرەکانی زیندان و دایکانی لەچک سپی سووربوونە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری. بەرخودێران تەنها بەرخودان بۆ دیدارێک لەگەڵ پارێزەران، یان کەسوکاریان ناکەن، بەڵکو بەرخودانەکەیان بۆ ئەوەیە گۆشەگیری بەتەواوی کۆتایی پێ بێت".

راشیگه‌یاند، "بەرخودانی هەزاران کەسی  چەندین مانگە بەردەوامە و ئەوەش ئەو واتایە دەبەخشێت. بەرخودان لە زیندانەکان و دەرەوە و هێزی رای گشتی دیموکراتیک وایکرد، کە پارێزەر بتوانن رێبەری گەلی کورد ببینن. ئەوەی ئەو دیدارەی دروستکرد، بەرخودانی دژ بە گۆشەگیرییە".

قەرەسوو وتیشی، "رێککەوتنی ئاکەپە -  مەهەپە لە بەرانبەر بەرخودان دا سەختی و زەحمەتى دەکێشن، بۆ ئەوەی زەمینەی یاسایی و رەوایەتیی تێکۆشان لەدژی گۆشەگیریی لاواز بکەن هەنگاوێکی تاکتیکییان نا، خۆی رێبەر ئاپۆش وتبوی، ئەگەر لەو دیدارەدا توانیم تێڕوانینەکانی خۆم بخەمەڕوو ئەوا ئەو کاتە بەشداری لە دیدارەکەدا دەکەم و بەو شێوەیەش بەشداری دیدارەکە بوو. بەو شێوەیە رێبەر ئاپۆ لەدیدارەکەدا پەیامێکی ٧ خالیی بۆ دیموکراتیبوونی تورکیا و چارەسەریی پرسی کورد پێشکەشکرد".

قەرەسوو ئاماژەی بە لێدوانی عەبدولحەمید گیول وەزیری دادی تورکیا کرد، کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو، قەدەغەکاریى سەر دیدار و چاوپێکەوتنى پارێزەران لابراوە و رایگەیاند، "ئەگەر بەو شێوەیە بێت، دەبێت ئەو کاتە لێداوانێک بدات و رایبگەیەنێت لە ئێستا بە دواوە پارێزەر و بنەماڵە بەبێ هیچ بەربەست و رێگرییەک دەتوانن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، چونکە ئەوەیان لێدەوەشێتەوە، کە ئەمڕۆ ڕێگە بە دیدارێک بدەن و چەندین مانگ و ساڵیش رێگە بە ئەنجامدانى دیداری تر نەدەن".

بەپەلە