دەستوەردانى سەربازى لە ڤەنزوێلا یەکێکە لە بژاردەکانى ئەمریکا

جیهان

21/05/2019‌ 273 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

مایک پنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا قسەی لەسەر بژاردە بەردەستەکانی ئەمەریکا لە ڤەنزوێللا و پلانی کاری واشنتۆن بۆ  گۆڕینی ڕژیمی ئێستای ڤەنزوێللا  کردوو.


بەپێی سەرچاوە رووسییەکان جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندوە، سەرۆک ترەمپ روونیکردۆتەوە کە هەموو بژاردە گونجاوەکان لە ڤەنزوێللا شایانی ئەوەن باسیان لەبارەوە بکرێت".


مایک پینس دەڵێت ناکرێت ئێەم هەروا سەیر بکەین و هیچ نەکەین لەکاتێکدا ڤەنزوێللا لەژێر دەستی زوڵم و ستەم واخەریکە دەکەوێت .


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە دۆناڵد ترامپ هاوپەیمانییەتێکی درووست کردووە کە ٥٠ دەوڵەتی لەخۆگرتووە ، سەرجەمیان دانیان بەوەداناوە کە خوان غوایدۆ سەرۆکی کاتی ڤەنزوێللا بێت .

 

و. ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی