جیاواز لە هەرێم حکومەتى عێراق گەنمى هەموو جوتیارانى عێراق وەردەگرێت

عیراق

21/05/2019‌ 979 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاپرێس:

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگەیاند گه‌نمی سه‌رجه‌م جوتیارانی عێراق وەردەگرن، بەڵام کەمتر لە نویەى گەنمى جوتیارانى هەرێم وەردەگرن.

مه‌حمود حه‌نوون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانى رایگەیاندوە، ئەمساڵ وەزارەتەکەیان بریاریداوە گه‌نمی سه‌رجه‌م جوتیارانی عێراق‌ وەربگرێت و هیچى بڕێکى رەتناکرێتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، عێراق ئەمساڵ رێژەیەکى باش بەربوومى دانەوێڵەى هەیە بەهۆى زۆرى باران بارینەوە، بۆیە بەوتەى خۆى پێویستیان بە هەناردنەکردنى گەنم نابێت.

 

لەبارەى گەنمى جوتیارانى هەرێمیشەو ناوبراو باسى لەوەکردوە، کۆى گەنمى جوتیارانى هەرێم وەرناگیرێت، بەڵام رێژەیەکى باشى وەردەگیرێت و لەگەڵ حکومەتى هەرێم لەسەر ئەو پرسە هەمانگى زیاتر دەکەن، رونیشیکردەوە، تائێستا بە وردى نازانن بەرهەمى گەنمى هەرێم چەندەو چەندی وەرگیراوە، بەڵام بەوتەى خۆى زۆرینەى وەردەگیرێت.

 

حکومەتى عێراق تائێستا پارەى گەنمى جوتیارانى هەرێمى بۆ ساڵەکانى ٢٠١٤ و٢٠١٥ و ٢٠١٦ نەداوەو دیاریش نییە کەى ئەو پارەیە رەوانە دەکرێت.

 

س.هـ