بۆ کۆنگرە خۆى هەڵدەبژێرێت.. باڤڵ تاڵەبانى: لەناو یەکێتى کەس بەتەنیا بڕیار نادات

کوردستان

21/05/2019‌ 3616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڤێڵ تاڵەبانى ئاماژە بەوە دەکات لەناو سەرکردایەتى یەکێتى بڕیار بە دیموکرسیانە و بە کۆدەنگى دەدرێت و هەشە بۆچوونى جیاوازى هەیە.

 

لەمیانى بەشى دووەمى بەرەنامەى رەش و سپى کەناڵى نێت تی ڤى باڤڵ تاڵەبانى کوڕى جەلال تاڵەبانى رایگەیاند"یەکێتی نەکەوتوەتە دەستی بنەماڵە، حزبەکانی تر با خۆیان کۆمێنت لەسەر خۆیان بدەن، بەڵام بڕیار لەناو یەکێتى بە دیموکراسى و کۆدەنگى دەدرێت و کەسێک بەتەنیا بڕیار نادات".

لەسەر کۆنگرەى حزبەکەشى ناوبراو دەلێت، حەزم لە حکومەت نییە، بەڵام رەنگە لە کۆنگرەى ئەمجارەدا خۆم هەڵبژێرم، بەس جارێ بریارى کۆتاییم نەداوە".

ئاماژەى بەوەشکرد،ریفراندۆم ھەموان تیایدا بەشدار بوون و دەشڵێت، ئەوەم پێناخۆشە کە دەڵێن فڵانە کەس ریفراندۆمى کردی و فڵانە کەس ھەڵەکەی کرد.

لەبارەى نیگەرانییەکانى پارتى لەسەر هەوڵەکانى باڤڵ تاڵەبانى  بۆ کاندیدى سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح، باڤڵ تاڵەبانى رونیکردەوە، پێی جوان نەبووە بەغداو هەولێر بەدەست حزبێکەوە بێت، دەشلێت ئەوە کارى حزبایەتییە.


هەروەها رونیشیدەکاتەوە، دەیانەوێت لەگەڵ پارتى کیێشەکان بەدانیشتن چارەسەر بکەن و جەختیکردەوە هیچ شتێکى شەخسى بەرامبەر بارزانى و پارتى نییە.

سەبارەت بە ١٦ى ئۆکتۆبەریش ناوبراو دەڵێت"لە ١٦ ئۆکتۆبەر یەکێتی ھیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ ئێران نەبوو، یەک بابەت هەبوو لەگەڵ عەبادى و ئەمریکییەکان باس کرا بوو منیش چووم ئەوەم لە لەکۆبوونەوەى دوکان باس کرد دیار بوو برادەران بە دڵیان نەبوو ئیتر هەر ئەوە بوو، یەکێتى لە کەرکوک شەڕى کردو پێشمەرگەکانمان بە دەبابە پانکرانەوە".
س.هـ