بەم رێگایانە چارەسەرى ژانە سەر بکە

تەندروستی

21/05/2019‌ 2402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر دەناڵێنیت بەدەست سەر ئێشەو هەمیشە دەرمانی ئارامكردنەوە دەخۆیت بۆ ئەوەی رزگارت بێت؟ هەندێك لەزانایان ئەوەیان دەرخست كە هەندێك خواردن سەر ئێشە كەمدەكاتەوە بەپلەیەكی زۆر گەورە، ئەوانیش:

١- ماسی و زەیتی ماسیماسییەكان دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣ وەكو تونەو سەلەمون و سەردین رۆژی ٢ گرام بخۆیتەوە، كە دەبێتە هۆی سەرئێشە.
٢- فاسۆلیای سورخواردنی ٥٠%ئ ئازاری سەر كەمدەكاتەوە.

٣- بیبەری سوری تون: هەوڵ بدە لەگەڵ خواردن بیخۆیت، چونكە تونی تێدایە كە ئەویش مادە كیمیاوییەكان لەناو دەبات كە دەبێتە هۆی سەرئێشە، هەروەها لە پێكهاتەی دەرمانیش بەكاردێت.

٤- كاڵەك و خەیار: یەكێكە لەهۆكارەكانی سەر ئێشە ئاوی لەش كەمدەبێت، دەبێتە هۆی كەم مژینی ئاو بۆ لەش و ناگاتە مێشك، ئەو كاتە دەبێتە هۆی سەرئێشە.

٥- سپێناغ: مەگنسیۆنی تێدایە، ئەویش كانزایە، سەر ئێشە كەمدەكاتەوە، بۆیە هەوڵبدە هەفتەی ٢ جار بیخۆیت

.٦- قاوە و چا: لەو خواردنەوانەیە كە هەمیشە باسكراوە بۆ سەر ئێشە بە سوودە، بەخواردنی ٢- ٣ كوپ رۆژانە بۆ ئارامكردنەوەی ئازاری سەر باشە.بەڵام ئەو خواردنانەی كە دەبێتە دوربكەویتە لێی كاتی سەر ئێشە، بریتین لە

:پەنیری مۆزاریلاو شیرو بارمیزان و پەنیرە كۆنەكان، چونكە بەخواردنی ئەوانە رێژەی پەستانی خوێن بۆ موولولە خوێنەكانی زیاد دەكات، بۆ كەسانی ئاسایی باشە، بەڵام بۆ ئەو كەسانەی كەسەر ئێشەیان لەگەڵدایە باش نییە.
س.هـ