دی لیخت بەرشەلۆنە هەڵدەبژێرێت

وەرزش

22/05/2019‌ 535 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی‌و یاریزانی یانەی ئایاكس ئەمیستەردامی هۆڵەندی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەڵدەبژێرێت.

بەپێی سەرچاوەكان، ماتیاس دی لیخت، تەواوی ئەو گرێبەستانەی رەتكردووەتەوە، كە لەلایەن یانەكانی ئەوروپا پێ گەیشتووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، دی لیخت، تەنیا یانەی بەرشەلۆنەی بەدڵەو دەیەوێت لەداهاتوو یاری بۆ ئەو یانە كەتەلۆنییە بكات.

دی لیخت تەمەنی نۆزە ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە چەند یانەیەكی ئەوروپا هەوڵی كڕینی لەهاوینی داهاتوو دەدەن.

هـ ـ ح