شارپرێس:
پیاوێكی ئوسترالی چەند ڤیدیۆیەكی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا دەردەكەوێت بەدەست تمساح دەگرێت.
پێگەی "Northern Territory News" بڵاویكردووەتەوە، ئەو پیاوە ناوی نیكولاس میلیاری فیتزباتریك، كە بەشێوەیەكی باوەڕپێنەكراو دەتوانێت تیمساح لەئاوەكان بگرێت.
چەند ساڵێكە ئەو پیاوە كار لەسەر گرتنی تیمساح دەكاتو ئێستا وەك راوكەری تیمساحەكان ناسراوە، كە بەوەش مەترسی لەسەر ژیانی دروست كردووە.
هـ ـ ح