شارپرێس:
كۆمپانیای "فۆرد"ی ئەمریكی نەوەی نوێی " ST" ئۆتۆمبیلی "Focus" نمایشكرد، كە یەكێكە لەئۆتۆمبیلە بەناوبانگەكانی كۆمپانیاكە.
نەوەی نوێی ئۆتۆمبیلی "ST" دیزاینێكی نوێی هەیەو تەواوی لایتەكانی LED، بەدیزاینی "Recaro" ، كە پێنج كەس دەگرێت.
ئۆتۆمبیلی "Focus ST" دوو جۆر بزوێنەری هەیە، كە هەردوو جۆرەكە تۆڕبینییەو یەكێكیان قەبارەی 2.3 لیترە بەهێزی 276 ئەسپو ئەوی تریش هێزەكەی 187 ئەسپە، لەگەڵ شەش گێڕی ئاساییو حەوت گێڕی ئۆتۆماتیك.
هـ ـ ح