لەنێوان راستی‌و ئەفسانەدا.. ١٠ راستی لەسەر شورای مەزنی چین

جیهان

22/05/2019‌ 2008 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەلێك زانیاری هەڵە لەسەر شورای چین لەناو خەڵكدا بڵاوبووەتەوە ، وەك هۆی درووستكردنی و ئەوەی گوایە لەسەر مانگەوە دەبینرێت .

بەپێی رووپێوییەك، كە ئیدارەی كەلەپووری نیشتمانی چین لەساڵی ٢٠١٢ پێیهەستاوە درێژی شورای چین ٢١ هەزار كیلۆمەتر دەبێت ، هەروەك پێگەی "History Extra"  ١٠ راستی لەسەر شورای چین بڵاوكردووەتەوە بەمجۆرە.

لەسەر مانگەوە نابینرێت ، هەرچەندە كەشتیوانە ئاسمانییەكان ئەوە ڕەتدەكەنەوە كە شوورای چین لەسەر مانگەوە یان لە فەزاوە ببینرێت ، بەڵام ئەوە لای خەڵك وەك راستییەكی لێهاتووە.

لای چینییەكان بە شوورای مەزنی چین بەناوبانگ نییە ، پێش ئەوەی ئەو ناوەی لێبنرێت،  چینییەكان پێیان گوتووە "شورای درێژ " ، نەوەك شورای مەزنی چین .

دژی هێرشی مەغۆلەكان بنیاد نەنراوە ، شووراكە بە فەرمانی ئیمپراتۆری یەكەم بنیادنراوە كە ٢١٠ پیش زاین مردووە ، واتە ٨٠٠ ساڵ پیش دەركەوتنی مەغۆلەكان.

شووراكە ئەوەندەش كۆن نییە وەك باس دەكرێت ، بڕوا وایە مێژووی دەستپێكردنی بنیادنانی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٢١ ی پیش زاین ئەوكاتەی یەكەمجار چین یەكی گرت ، بەڵام ئەوكات تەنیا كۆمەڵە تەپۆلكە بەردێك بوو ، بەڵام ئەو شوورایەی ئێستا دەیناسین تەمەنی ٥٠٠ ساڵە و لەنێوان ساڵەكانی (١٣٥٨-١٦٤٤) لەسەر دەستی بنەماڵەی مینگ بنیادنراوە.

جەستەی مرۆڤی تێدا نییە ، وا باس دەكرا گوایە شوراكە پڕە لە جەستەی ئەو كریكارانەی لەكاتی كاركردندا مردوون ، بەڵام هیچ بەڵگەیەك ئەوە ناسەلمینێت .

تەنیا هەر شوورا نییە 
چەندین قەڵا و قولەی پاسەوانی و قولەی چاودێریی لەتەنیش دیوارە سەرەكییەكە بنیاد نراون .

نەیتوانیوە ڕی لە داگیركەران بگریت ، هۆزەكانی باكوور توانییانە دیوارەكە ببڕن و بینە ناو چین ، مەغۆلەكان لەساڵی ١٤٤٩ توانیان بنەماڵەی مینگ ببەزێنێت و لەبەشی باشووری شوراكەوە بێنە ناو چین .

شووراكە لەچەندین شوورای جیاجیا پێكدێت ، شووراكە لەچەندین بەشی بچووك پێكدێت ، هەموو بەشەكانی وەك ئەوە زەبەلاح نین كە گەشتیاران سەردانی دەكەن .

پانی شووراكە زۆر نییە ، هەندێ بەشی پانییەكەی تەنیا یەك كەس دەتوانێت پێیدا بڕوات ، لە رۆژئاوای شاری پەككین هەندێ شوێنی هەیە ئەسپسوار و سەربازی پیادەش دەتوانن بەیەكەوە پێیدا برۆن .

ماركۆ پۆلۆی گەڕیدەی ئیتالی سەردانی كردووە، بڕوا وایە كە ماركۆ پۆلۆ چەندین جار لەكاتی گەشتەكانی لەنێوان پەككین و كۆشكی كۆبلای خان لە شانادۆ سەردانی شوراكەی كردووە ، بەڵام لە كتێبەكەیدا گرنگییەكی ئەوتۆی پێنەداوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی