شەربەتی سروشتی زیانی خۆی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە

sharpress.net

252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

22/05/2019‌

شارپرێس:
لیكۆڵینەوەیكی نوێ ئەوەی دەرخستووە، كە زیادەرەویكردن لە خواردنەوەی شەربەتی میوەكان ئەگەر سەد لەسەدیش سرووشتی بێت ئەوە مەترسی هەیە بۆ تووشبوون بە مردنی پێشوەختە .

ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە ئەو بیروباوەڕە باوە رەتدەكاتەوە، كە دەڵێت: شەربەتی سرووشتی بەسوودە و هیچ زیانێكی نییە ، بەڵكو  ئەنجامەكان دەڵێن ئەو شەكرەی لەناو میوەدا هەیە جیاوزییەكی ئەوتۆی نییە لەگەڵ شەكری تر .

توێژەران دەڵێن: شەكری ناو شەربەتی پرتەقاڵ تاڕاددێكی زۆر لەو شەكرە دەچێت كە لەناو سۆدا و شەربەتە دەستكردەكانی تردا هەیە .

جان ویڵش سەرپەرشتیاری لیكۆڵینەوەكە و پرۆفیسۆری یاریدەدەر لەبەشی پزیشكی منداڵان لە زانكۆی ئیمۆری لە ئەتڵنتا دەڵێت " دەبێت بڕی ئەو شەربەتەی دەخورێتەوە  دیاری بكرێت جا شەربەتەكە شەربەتی سرووشتی میوەیە یان خاردنەوەی گازییە ".

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved