دامەزرێنەری هواوی: ئەمریكا خراپ لە تواناكانی كۆمپانیاكەمان حاڵی بووە

جیهان

22/05/2019‌ 968 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رین جینگ دامەزرێنەری كۆمپانیای هواوی چینی دەڵێت: ئەمەریكا لە تواناكانی كۆمپانیاكەمان كەمدەكاتەوە ، دەشڵێت: تۆڕەكانی نەوەی پێنجەم، كە كۆمپانیاكەمان كاری لەسەر دەكات بە پلانەكانی واشنتۆن كاریگەر نابێت.

رین لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندنی چینیدا وتی: ئەو هەڵسوكەوتانەی ئێستای سیاسییە ئەمەریكییەكان هەڵەخوێندندەوەیە بۆ تواناكانی كۆمپانیاكەمان ، ناتوانرێت كۆمپانیاكەمان لەجیهان داببڕێنرێت.

پێشتر واشنتۆن رایگەیاند، تا ناوەراستی مانگی ئاب قەدەغەكردنی ناردنی تەكنەلۆژیای ئەمەریكی بۆ كۆمپانیای هواوی دوادەخەن ، ئەوەش بەو ئامانجەی كۆمپانیای هواوی چینی دەرفەتی ئەوەی هەبێت نویكردنەوە بۆ ئەپڵیكەیشنەكانی بكات و بەرپرسیارێتییەكانی تریشی بەگوێرەی گرێبەستەكان جێبەجێ بكات .

وەزارەتی بازرگانی ئەمەریكا لەبەیاننامەیەكدا راشیگەیاند، كە ئەو دواخستنە پێویستی بە هەمواركردنەوە ی ئەو قەدەغەیەوە نییە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكان بەسەر كۆمپانیای هواوی چینیدا سەپاندویەتی ئەوەش پاڵپشت بەو مەترسییەی ئەو كۆمپانیایە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا درووستی كردووە ، ئەوەش ڕێوشوێنیكە لێكەوتەی گەورەی لەسەر كۆمپانیا تەكنەلۆژییە چینی  وئەمەریكییەكان وەك یەك هەیە".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی

بەپەلە