عێراق بۆ یەكەمجار لەمێژووی خۆیدا گازی سرووشتی هەناردەی دەرەوە دەكات

عیراق

22/05/2019‌ 714 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Rystad ، كە یەكێكە لە گەورە كۆمپانیاكانی بواری وزەی جیهانی رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢ عێراق دەست دەكات بە هەناردەكردنی گازی سرووشتی ، كە رۆژانە عێراق دەتوانێت سێ ملیار پێ سێجا بەرهەم بهێنێت .

ئەدیتیا ساراسوات شیكەرەوە لەتیمی هەڵكۆڵینی كۆمپانیای Rystad راشیگەیاند "كۆمپانیاكەمان پێیوایە، كە لەماوەی چوار ساڵی داهاتوو دا ، گازی سرووشتی لەناوچەكەدا شانسێكی زیاتری هەیە ".

ساراسوات هەروەها رایگەیاندووە، گۆڕانكارییە نوێكان وایان كردووە كە عێراق بەرهەمهێنانی گازی سرووستی بكاتە سێقاتی ئێستا ، بەجۆرێك لە ملیارێك پێ سێجای رۆژانە لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ سێ ملیار پی سێجا بەرز ببێتەوە لە ساڵی ٢٠٢٢.

ئەو شیكەرەوەیەی كۆمپانیای Rystad پێیوایە، كە ئەو زیادبوونەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی وادەكات پێداویستی ناوخۆی عێراق لەو وزە پاكە پڕ بكاتەوە ، تەنانەت بۆ یەكەمجار عێراق بخاتە ناو بازاری جیهان و بیكاتە سەرچاوەیەیەكی دابینكەری گازی سرووستی .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە