بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

22/05/2019‌ 435 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی گرژییەكانی ئەمریكاو ئێران.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 72.18 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخەكەی 21 سەنت بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 62.99 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە 11 سەنت نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت روو لەبەرزبوونەوە دەكات، بەهۆی ئەوەی گرژییەكی زۆر لەنێوان ئەمریكاو ئێران لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

هـ ـ ح