شارپرێس:
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایدەگەیەنێت، حزبەکەى و ماڵى تاڵەبانى لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان بەردەوام پەیوەندیان هەبووەو دەشیانەوێت رێکەوتنى دەباشان جێبەجێ بکەن.
سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا رایگەیاند" ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌نێوان ماڵی مام جه‌لال و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بووه هه‌ر به‌رده‌وام بووه تا ئێستاش هه‌ر هه‌یه وه په‌یوه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش هه‌رهه‌یه.
سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كردن له وێنه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و گرده‌كه ده‌كرد گه‌رمیانی ده‌ڵێت" ئه‌وه شتی "شه‌خسی" بوو، ئێمه شتی "شه‌خسی" به‌شتی حیزبیه‌وه تێكه‌ڵ ناكه‌ین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌زانێت وه ئاگادارن كه ئه‌وه شتی "شه‌خسی" بووه، وه ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌ماوه جۆرێك له ڕێككه‌وتن كراوه و كۆتایی پێهاتووه ئه‌و بابه‌ته."
هه‌روه‌ها گەرمیانى باسى لەوە کردوە، له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه‌و دەکەن، بەوتەى خۆى قسه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین له‌گه‌ڵ یه‌ك ڕێك بكه‌ون و لەئێستاشدا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن.
ئەندامەکەى سەرکردایەتى یەکێتى پێیوایە ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی زۆر به‌سود ده‌بێت بۆ هاوسه‌نگی هێز له‌كوردستان، وەک خۆى دەیڵێت، رێکەوتنى یەکێتى و گۆڕان ئاسانە بەو پێیەى له‌هه‌ناوی یه‌ك حیزب‌دا له‌دایك بون، رونیکردەوە پێشتر داواى کردوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ گۆڕان ئاسایی دەکەنەوە.
سامان گەریمانى وتیشى"" له‌ڕابردوودا وه‌ك یه‌كێتی چه‌ندین جار هه‌وڵمان داوه له‌گه‌ڵ گۆڕان دابنیشین ، من له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكی خۆمان ڕۆیشتینه لای "كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی" هه‌وڵماندا به‌یه‌كه‌وه دابنیشین و ئه‌و گرژییه بڕه‌وێنینه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان شته‌كه‌یان دواخست و نه‌كرا تا ئێستا، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی پێمان وایه كه ئێمه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ناوی یه‌ك حیزب‌دا له‌دایك بووین وه زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكین به‌رده‌وامیش "ڕه‌فیقین" پێكه‌وه وه په‌یوه‌ندی به‌هێزی هاوڕێیه‌تیمان هه‌یه، بۆیه ئاسانه ڕێككه‌وتن له نێوانمان به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌وه‌یان نه‌كرد، ڕه‌نگه یه‌كێتیش كه‌مته‌رخه‌م بوبێت له‌جێ به‌جێ كردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌دا."
س.هـ