باڵیۆزى عێراق لە لوبنان: بەپێ یاسا مامەڵە لەگەڵ نەجمەدین کەریم دەکرێت

عیراق

22/05/2019‌ 926 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باڵیۆزى عێراق لە لوبنان رایگەیاندوە لەبارەى دەستگیرکردنى پارێزگارى پێشووى کەرکوک لەگەڵ لوبنان لە پەیوەندیدان.

 

عەلى عامرى باڵیۆزى عێراق لە لوبنان بە تۆڕى راگەیاندنى عێراقى راگەیاندوە، بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنى نەجمەدین کەریم پارێزگارى پێشووى کەرکوک دەکەن کە لەلایەن پۆلیسى ئینتەرپولەوە دەستگیر کراوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەردوو وڵات بە پێی یاساکان مامەڵە لەگەڵ بابەتى دەستگیرکردنەکە دەکەن و بەدواداچوونەکانیان لەچوارچێوەى یاساکان دەبێت.

 

شەوى رابردوو نەجمەدین کەریم لەکاتى سەردانى بۆ لوبنان لە فرۆکەخانەى بەیروت دەستگیرکراوە، بەڵام نوسنگەکەى ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوەو رایگەیاندوە بەسەردانێک لەو وڵاتەیەو لەچەند رۆژى داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.

س.هـ

بەپەلە