نەتەوەیەەکگرتووەکان: پێویستە هێزەکانى پێشمەرگە بکرێنەوە بەیەک هێزى سەربازى

کوردستان

22/05/2019‌ 888 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوێنەرى نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، لایەنە کوردییەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ لە هەرێمى کوردستاندا رێککەوتوون و ئەگەرى هەیە مانگى داهاتوو حکومەتەکەیان پێکبهێنن.

 

جێنین هێنس نوێنەرى نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق لە میانى کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا بەشێک لە راپۆرتەکەى پەیوەست بوو بە دۆخى هەرێمى کوردستانەوەو راگەیاند، خۆشحاڵین کە لایەنە کوردییەکان لە هەرێمى کوردستان رێککەوتوون بۆ پێکهێنانى کابینەیەکى نوێى حکومەت، بۆ ئەوەش رەنگە مانگى داهاتوو کابینەى حکومەت پێکبهێنن.

 

ئاماژەى بەوەشکرد،پێویستە کابینەى نوێ کار لەسەر چاکسازی لە هێزەکانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکاندا بکات و ئەو هێزانە یەک بخەنەوە.

 

هەروەها هێنس خۆشحاڵى خۆى بە پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەربڕیوە کە بەوتەى ئەو لە ئێستادا پەیوەندییەکى باش لەنێوان هەردوولادا هەیە.

س.هـ