کچەکەی سەدام هەواڵی مردنی دایکی رەتدەکاتەوە

عیراق

22/05/2019‌ 802 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کچەکەى سەدام حسێن هەواڵێکی بڵاوکراوە لەبارەی مردنی دایکییەوە بەدرۆ دەخاتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکان، رەغد کچی سەدام حێسن سەرۆکى لە سێدارە دراوى عێراق لەگفتگۆیەکدا لەگەڵ پێگەی "خبرنی" وڵاتی ئەردەندا، هەواڵی کۆچی دوایی ساجدە توڵفاحی دایکی بەدرۆ خستووەتەوە.

ڕەغدە سەدام حسێن ئاماژەى بەوەشکردوە، لەگەڵ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە کە لەڕۆژی سێشەممەدا لەڕاگەیاندنەکانی وڵاتی ئەردەن و وڵاتانیتر سەبارەت بەمردنی دایکی بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوەکردوە، ئەو لەئێستادا دۆخی تەندروستی باشەو هێشتا لەژیاندا ماوە.

ساجدە توڵفاحی خانمی سەددام لەدایکبووی ساڵی1937 و دوو کووڕ و سێ کچی هەیە.

هەندێک سەرچاوە پێشتر هەروەها ڕایانگەیاندبوو، ساجدە خەیروڵا توڵفاح، هاوسەری سەدام لە تەمەنی ـ80ساڵیدا لەوڵاتی ئەردەن گیانی سپاردووە.


و.یاسین نادر

بەپەلە