پەرلەمان و حكومەتى عێراق لە هەوڵى بەرزکردنەوەى ئاستى پاسپۆرتی عیراقى دایە

عیراق

22/05/2019‌ 713 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێکى کورد لە پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت،لەم روەوە پێویستە وەزارەتی ناوخۆی عیراق كارئاسانی بۆ وڵاتان بكات تاوەكو ئەوانیش هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیانی عیراق بكەن.

 

رێبوار كەریم مەحمود ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لەسەرەتای كاركردنی لیژنەكەمانەوە هەوڵمانداوە گرنگی بدرێت بەپاسپۆرتی عیراقی و لەو دۆخە خراپە رزگاری بێت كە بەردەوام لەلیستی خوارەوەی پاسپۆرتەكانی وڵاتانە

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، ئەم بابەتە زیاتر پەیوەندی بەوەزارەتی ناوخۆوە هەیە چونكە پرەنسیپێك هەیە لەپەیوەندی وڵاتان كە بریتی لەمامەڵەكردن بەشێوەی ئاڵوگۆڕ، واتە تۆ چۆن مامەڵە لەگەڵ من بكەی منیش بەهەمان شێوە مامەڵە دەكەمەوە، لەم روەوە پێویستە وەزارەتی ناوخۆی عیراق كارئاسانی بۆ وڵاتان بكات تاوەكو ئەوانیش هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیانی عیراق بكەن.


ئاماژەی بەوەشكرد، بەهاوكاری كۆمەڵێك لیژنەی دیكەی پەرلەمانی عیراق و لایەنی بەرپرس لەحكومەت لەهەوڵداین بۆ باشتركردنی پاسپۆرتی عیراقی و هەنگاوی باشیش لەوبارەیەوە نراوە.

 

رێبوار كەریم مەحمود  روونیکردەوە، سێ جۆر ڤیزا لەئێستادا بۆ هاووڵاتیانی عیراق هەیە، ئەوانیش ڤیزایەك كە پێشتر مامەڵەی بۆ دەكرێت، ڤیزایەك كە بەشێوەی ئەلیكترۆنییەو ڤیزایەكی دیكە لەكاتی گەیشتن بەو وڵاتە وەریدەگریت لەناو فڕۆكەخانەكان كە پیشتر لەنێوان عیراق و توركیا بەوجۆرە بوو، دەشڵێت، دوای شەڕی داعش گۆڕانكاری تێدا كرا، بەڵام لەئێستادا دووبارە هەوڵ هەیە بۆ كارئاسانیكردنی وەرگرتنی ڤیزای توركیا و ئەنجامدانی گەشت بۆ ئەو وڵاتە.

س.هـ

بەپەلە