شارپرێس:
شادى نه‌وزاد په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەى ئەمرۆى هەفتەنامەى "هاوڵاتى" رایگەیاندوە، ئاشکراکردنى هه‌ڕه‌شه لێکردنه‌که‌ى بڕیارى خۆى بووه و بڕیارى هیچ که‌سێکى دیکه نه‌بووه، ته‌نانه‌ت خێزانه‌که‌ى خۆشى له‌وه ئاگادارنه‌کردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتی: چۆن گه‌یشتیته ئه‌و بڕوایه‌ى له‌رێگه‌ى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌کانى سه‌رت ئاشکرابکه‌یت، له‌ده‌ره‌وه هاندراى یان هۆکارێکى راسته‌قینه هه‌بوو؟
شادى نه‌وزاد: من ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌که‌م به‌یاننامه‌ى پێش کۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌که‌ى من، بڵاومان کرده‌وه به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى باڵاى جوڵانه‌وه‌که، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى به‌غداد، سێ خاڵى زۆر گرنگمان ئاماژه پێداوه که هۆکارى نوسینى به‌یاننامه‌که‌ن، له‌و روانگه‌یه‌وه که جوڵانه‌وه‌یه‌کى سیاسى و هیزێکى سیاسى له‌هه‌ر شوێنێکى دنیادا هه‌بن موڵکى هه‌موو خه‌ڵکن، به ئه‌وانه‌شه‌وه که ده‌نگى پێنه‌داون نه‌ک ته‌نها ئه‌وانه‌ى که ده‌نگیان پێداون، که به‌رچاوت روونبن له‌ناو ئه‌م هێزه سیاسییه چى ده‌گوزه‌رێت، که بتوانن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و که‌سانه بکه‌ن که کارى تێدا ده‌که‌ن، به‌ڵام وه‌ک له کۆنگره رۆژنامه نووسییه‌که‌دا ئاماژه‌م پێدا، که چه‌ند نامه‌یه‌کى هەڕه‌شه‌ئامێز به چه‌ند شێوازێک ته‌هدیدى بۆ سه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تییانه کە باڵاى ته‌شریعیان هه‌یه که ئه‌ندام په‌رله‌مانییه ئه‌مه‌ش من خودى خۆم که ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى جوڵانه‌وه‌که بوم، دواتر په‌رله‌مانتارم و کارم له‌سه‌ر پێگه‌یشتنى جوڵانه‌وه‌که کردووه، له هه‌موو بوعده‌کاندا، سیاسى و نێوده‌وڵه‌تى و ژنان کارم کردووه، به‌رامبه‌ر به منێک به‌م هه‌موو باکگراونده‌وه، به‌مشێوازه مامه‌ڵه بکرێت، ئه‌ى ئه‌و گه‌نجانه‌ى که ئێستا ده‌یانه‌ویت ده‌ستوپه‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت تێکه‌ڵ بکه‌ن، ده‌یانه‌ویت بێنه کارى سیاسه‌ته‌وه، له دوارۆژدا چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌خلاقییه‌تێکى ئاوا هه‌بێت له‌ناو جوڵانه‌وه‌یه‌کى سیاسی دا، تواناى ئه‌وه‌ى نییه دواڕۆژ کارى دور مه‌ودا بکات بۆ گۆڕانکارى گه‌وره، له‌ژیانى تاکه‌که‌سدا. له‌گه‌ڵ هاوڕێیان بڕیارماندا و هاوڕابوین و گفتوگۆى تێروته‌سه‌لمان کردووه و بیرمان له هه‌موو بوعده‌کان کردووه‌ته‌وه، که ئه‌م کاره چۆن بووه، به‌ڵام له‌کۆتایدا بڕیار بڕیارى شادى بووه و که کۆنگره بکات و ده‌عوا بکات و بێده‌نگ نه‌بێت.
هاوڵاتی: ئه‌و ژمارەیە ناسراو بوو؟
شادى نه‌وزاد: لاى که‌سمان نه‌بووه و ژماره‌یه‌کى بێ دایک و باوکه و نه‌ناسراو بووه.
هاوڵاتی: پێش کۆنگره‌که خه‌ڵکێک هه‌بوو، له‌و بڕیاره‌ت ئاگادار بن؟
شادى نه‌وزاد: نه‌خێر، من ته‌نانه‌ت خیزانه‌که‌ى خۆمم ئاگادار نه‌کردبۆوه که کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى ده‌به‌ستم.
هاوڵاتی: باس له‌وه ده‌کرێت که له هه‌ندێک تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى؟ له‌ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌کان داوایان لێکردویت؟
شادى نه‌وزاد: نه‌خێر که‌س داواى له‌من نه‌کردووه که ده‌عوا قه‌ید که‌م، ئه‌وه ته‌نها بڕیارى شادى نه‌وزاده و بڕیارى خۆمه.
هاوڵاتی: له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا ئه‌و که‌سه ناسراوه لاى تۆ؟
شادى نه‌وزاد: ژماره ته‌له‌فۆنه‌که لای که‌سمان نه‌بووه وه‌ک له دانپێدانانه‌که وتراوه که‌س نازانێت هى کێیه. بۆیه له‌م روانگەیه‌وه ژماره‌که لاى ئیمه نه‌ناسراو بوو، به‌ڵام شێوازى نوسین و هه‌ڕه‌شه‌کان و باکگراونده‌که گه‌یاندوینه‌ته ئه‌و شوێنه‌ى که به‌ڵێ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له خودى که‌سێکه‌وه هاتووه، ئه‌و که‌سه‌ش که‌سانێکى تر‌ى به‌کارهێناوه، تا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بکات.
دانپێدانان باوکى هه‌موو به‌ڵگه‌کانه، کاتێک دانپێدانان له‌سه‌ر کردنى تاوانێک هه‌یه، ئه‌مه له هه‌موو ده‌لیله‌کانى تر به‌هێزتره. ئێمه ئێستا دانپێدانانى کۆمه‌ڵێک که‌س هه‌یه و ئه‌مه زیاتر پرسێکى یاساییه و ئه‌وان ده‌توان باشتر وه‌ڵامت بده‌نه‌وه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچونى من و ئه‌و خاڵانه‌ى پێی گه‌یشتوم، ئه‌م دانپێدانانه زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن که سیمکارتێک هى که‌سێک نه‌بێت، با ئه‌وان ئه‌و به‌ڵگانه‌ى که لایانه، له‌لاى دادگا بیخه‌نه‌ڕوو، بزانێت دادگا له‌و حاڵه‌ته‌دا سه‌روه‌ره له‌وه‌ى به چ لایه‌کدا بڕیارى خۆى ده‌دات، ئایا له به‌رژه‌وه‌ندى من بڕیار ده‌دات یان شاسوار عه‌بدولواحید، به‌ڵام ده‌لیله‌کان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن چاوپۆشى له ژماره ته‌له‌فونێک بکه‌ن.
هاوڵاتی:ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى باسده‌کرێت درووستکراوه؟
شادى نه‌وزاد: به‌ڵێ ئه‌وه ڤیدیۆیه‌کى دروست کراوى مۆنتاژکراوه. ده‌نگ و کۆمه‌ڵێک فۆتۆى هاوڕێ و هاوکارى منه چاوەڕێی ڤیدیۆى خۆت به، ئه‌مه ده‌لاله‌ته له‌وه‌ى که ئه‌م ڤیدیۆیه هى من نیه، پێم وتراوه که چاوەڕێى ڤیدیۆیه‌کى تر بکه که هى من نییه و درووستکراوه.
هاوڵاتی: به‌پێی په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، ئایا لایه‌نى سیاسى ئه‌گه‌ر بیه‌ویت ده‌توانێت په‌رله‌مانتار دوور بخاته‌وه؟
شادى نه‌وزاد: ئه‌وه‌ى له‌ناو په‌یڕه‌وى ناوخۆدا هه‌یه له ئێستادا، کاتێک په‌رله‌مانتارێک له‌کاتێکدا له فراکسیۆنێکى دیاریکراو لاده‌برێت، خۆى به‌زارى خۆى دان به‌وه دا بنێت که له‌م فراکسیۆنه نه‌ماوه یاخود بچێته فراکسیۆنێکى تر، فراکسیۆن ده‌توانێت داوا بکات له سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڕیار ده‌ده‌ن به‌وه‌ى که بخرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه و ده‌خرێته به‌رده‌مى په‌رله‌مانتاره‌کانى تر و پێویستى به ده‌نگى زیاتر له 50 په‌رله‌مانتاره، تا بتوانن متمانه له‌و په‌رله‌مانتاره وه‌ربگرنه‌وه که له هیچ کاتیک له‌م کاتانه‌دا که به‌پێی هیچ کام له‌م مه‌رجانه ناتوانێت متمانه‌ى لى سه‌نێته‌وه.
هاوڵاتی: سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ نوسراوێکى بۆ ناردویت داواى کردووه به‌شدارى کۆبونه‌وه‌کان بکه‌یت؟ ئایا ئێستا به‌سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن؟
شادى نه‌وزاد: ئێمه هه‌رسێکمان وه‌ک ئه‌ندامى فراکسیۆنه‌که کار ده‌که‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ى به‌ڵێنمان به ده‌نگده‌ر داوه به‌رده‌وامین له‌کارکردن و نه‌وه‌ستاوین، ئه‌و نامه‌یه‌ى که د.کازم ره‌وانه‌ى منى کردووه له چه‌ند خاڵێکدا ناقانونییه، یه‌که‌م که من پیگه‌یه‌کم هه‌یه و ئه‌ندامێک که ده‌سەڵاتێکى ته‌شریعیم، که ئه‌و له‌رێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه ئه‌و نامه‌یه‌ى بۆمن ناردووه که که وه‌ک لایه‌نى جێبه‌جێکار ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و نیه ئینزار بۆمن ده‌رکات، خاڵى دووه‌م له ناوەڕۆکه‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات که من دوو کۆنگره‌م کردووه، دژى جوڵانه‌وه‌که بووه و پێچه‌وانه‌ى پره‌نسیپى کارکردن بووه و هه‌ر له په‌یره‌وى ناوخۆدا، یه‌کێک له بڕگه‌کان ده‌ڵێت باس له‌ئازادى په‌رله‌مانتار ده‌کات، له ده‌ربڕینى راوبۆچونى خۆى، سه‌باره‌ت به پرسه سیاسى و هه‌نوکه‌ییه‌کان، ئه‌و کۆنگره‌یه که من کردوومه و ده‌رکردنى به‌یاننامه‌کانیش هه‌مووى په‌یوه‌ندى به ئازادى راده‌ربڕینى په‌رله‌مانتاره‌وه هه‌یه، به واتایه‌کى تر دکتۆر کازم ناتوانێت من محاسه‌به بکات، له‌سه‌ر ده‌ربرینى راى ئازادى خۆم.
هاوڵاتی: واته ئێستا هه‌ماهه‌نگیتان ماوه یان پچڕاوه؟
شادى نه‌وزاد: بێگومان ئێمه له چوارچێوه‌ى کارى فراکسیۆنیدا ئاماده‌ى هه‌ماهه‌نگین، به‌ڵام کاتێک جارێک دووجار سێ‌جار له‌گه‌ڵ براده‌ره‌کانت ته‌رحى گفتوگۆ ده‌که‌یت، ره‌ت ده‌درێیته‌وه ئه‌مه‌یان خاڵێکى تره و پێویستى به‌وه‌یه که هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بکرێت و بکرێته گفتوگۆوه.
هاوڵاتی: واته تۆ داواى گفتوگۆت کردووه و ره‌تکراویته‌ته‌وه؟
شادى نه‌وزاد: من به ئاشکرا وتومه له‌به‌رئه‌وه‌ى پرسێکى قانوونى له‌نێوان من و سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌که هه‌یه، من نایه‌مه بنکه‌ى سه‌ره‌کى بۆ کۆبونه‌وه، هه‌موو فراکسیۆنه‌کانى تر کۆبونه‌وه‌کانیان له‌ناو بیناى په‌رله‌مان و له ژوورى تایبه‌تى خۆیاندا ده‌که‌ن، پیویست ناکات کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ببرێته شوێنێکى تر. هه‌ر له‌ناو په‌رله‌مان پێویسته کۆببیته‌وه، من بڕیارده‌رى فراکسیۆنه‌که‌م بۆیه پێوسته هه‌موو کۆبونه‌وه‌کان ئاماده‌بم و من تۆمارى که‌م، که‌واته چۆن ده‌کرێت بڕیارده‌ر له کۆبونه‌وه‌کاندا نه‌بێت.
هاوڵاتی: زه‌رەرى مادى گه‌وره‌ت داوه له سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌که، که خاوه‌نى کۆمپانیاى نالیاشه؟
شادى نه‌وزاد: ده‌زانى ئه‌وه‌ى که وتومه له‌ناو کۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌که‌دا وشه به وشه لێی به‌رپرسم، هه‌ڕه‌شه هه‌یه له‌سه‌ر یه‌کێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان پێی وتراوه، له کابینه‌ى حه‌وت له چاڤى لاند ماویته‌وه، ئه‌گه‌ر کامێرایه‌کى چاودێرى بوونى نییه، له‌ناو چاڤى لاندا چۆن ده‌توانرێت ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بکرێت، له‌شوێنێکى تر براده‌رانمان که له‌ناو گوندى ئه‌ڵمانى شوقه‌یان بۆ دابینکراوه بۆ حه‌وانه‌وه دواى لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وتووه که کامێرا له‌و شوێنانه‌شدا هه‌یه، وردتریش له راگه‌یاندنه‌کاندا بڵاوکرابووه که کامێراکان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک پرسن که پێویسته ئاسایش جوابیان بداته‌وه. له‌دواى کۆنگره‌که زه‌ره‌رى مادى به‌ر جوڵانه‌وه‌که ئه‌که‌وێت که پێشتر بانگه‌شه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌کرد که هه‌مویانى فرۆشتووه، ئێستا وه‌ک سه‌رمایه‌دار نییه و سیاسییه‌که و کار ده‌کات له سیاسه‌تدا، ئه‌م وته‌یه پیچه‌وانه‌ى یه‌کترییه.
هاوڵاتی: نامه‌ى هەڕه‌شه بۆ سیروان بابان و مه‌م قانع چووه؟
شادى نه‌وزاد: بۆ به‌شێکى زۆرى فراکسیۆنى نەوەی نوێ، به‌ڵى رۆیشتووه.
هاوڵاتی: ئێوه و په‌رله‌مانتارانى به‌غدا کۆبونه‌وه‌تان کردووه که ئه‌مه وه‌ک پلانێک ده‌بینرێت؟
شادى نه‌وزاد: ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وت و رابون مه‌عروف له گفتوگۆدا بوین، هه‌میشه نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌م پرسه، به‌ڵکو بۆ هه‌موو پرسه‌کانى تر له گفتوگۆدا بوین. ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت، شادى نه‌وزاد واته من و رابون مه‌عروف ئه‌ندامى باڵاى جوڵانه‌وه‌که‌ین، هه‌میشه گفتوگۆ هه‌بووه و سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین به‌وپێیه‌ى که له زۆرێک له به‌شه‌کاندا کارى کردووه، هه‌میشه گفتوگۆمان هه‌بووه، له‌وه‌ى باشترین شت بۆ جوڵانه‌وه‌که چییه و کام رێگایه‌یه تا بیگرینه‌به‌ر، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش، گفتوگۆمان هه‌بووه ئه‌مه کوته‌داى سپى نییه ئه‌مه خستنه به‌رچاوى خه‌ڵکه له‌راستى و ره‌وانى ئه‌وه‌ى که جوڵانه‌وه‌که له‌ئێستادا پێی گه‌یشتووه، ئێمه ناتوانین چاوى خۆمان داخه‌ین و ژێرده‌سته بین به هۆکارى کۆمه‌ڵێک هەڕه‌شه که لێمان ده‌کرێت، پێویسته روونى بکه‌ینه‌وه.
هاوڵاتی: شاسوار عه‌بدولواحید له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باسى خیانه‌تى هاوڕێکانى ده‌کات و ده‌ڵێ له‌کاتێکدا ئه‌ندامانى جوڵانه‌وه‌که له زیندان بوون، ده‌بوو هەڵوێستى تریان هه‌بوایه، ئه‌وه‌ى ئێوه په‌رچه‌کرداره یان خیانه‌ته؟
شادى نه‌وزاد:نه‌خێر نه په‌رچه کرداره و نه خیانه‌تیشه، کێ خیانه‌تى له مه‌بادیئى خۆى کرد، کێ خیانه‌تى له ئه‌و خاڵانه کرد که جوڵانه‌وه‌که‌مانى له‌سه‌ر بنیادنا، کێ خیانه‌تى له‌و پره‌نسیپانه کرد که ده‌بوو، جوڵانه‌وه‌که کارى له‌سه‌ر بکردایه، له‌سه‌ره‌تاى درووستبوونى جوڵانه‌وه‌که خاڵه گرنگه‌کانى که له هه‌موو سیمیناره‌کان جه‌ختى لێکردۆته‌وه، که ئه‌مه وه‌ستانه‌وه نییه به رووى ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌یى و دابینکردنى خۆشگوزه‌رانى نییه، ئه‌مه تێکه‌ڵکردنى بزنس و سیاسه‌ت نیه، که‌واته له‌کوێدا خیانه‌تمان کردووه. دواتر ئێمه سیاسه‌ت ده‌که‌ین دانیشتن و گفتوگۆى هاوڕێیانه له‌نێوانماندا هه‌بووه، که ئه‌مه پرسیارى زۆرینه‌ى خه‌ڵکه که ئه‌م کابرایه بزنسمانه و به‌ڵام ئه‌و رایگه‌یاند که وازى له بزنسه‌که‌ى هێناوه و کاتێک که ده‌زانى که ئه‌مه نه‌ک وازى نه‌هێناوه، به‌ڵکو تێکه‌ڵیشى کردووه بۆیه پێویسته هه‌ڵوێسته بکه‌یت و ئه‌مه واجبى سه‌رشانته و پرسێکى ئەخلاقییه و به‌رپرسیارى به‌رامبه‌ر به مێژوو، که خیانه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى به هاوڵاتیانت داوه.
س.هـ