شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و تاكسیانه‌ی كه له‌مه‌ودوا ئاره‌زووی كاری ته‌كسیان نییه ده‌توانن تابلۆكانیان بكه‌ن به تایبه‌ت و له سه‌رجه‌م رسوماته‌كانی تۆماركردن و ژینگه‌و رێگاوبان ده‌به‌خشرێن.
له‌نووسراوێكدا کە وێنەیەکى بۆ شارپرێس نێردراوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم كه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كراوه رایگەیاندوە، ئەوانەى تاکسیان هەیە ده‌توانن تابلۆكانیان بكه‌ن به تایبه‌ت و له سه‌رجه‌م رسوماتی تۆماركردن و ژینگه‌و رێگاوبان ببه‌خشرێن، به‌م شێوه‌یه:
1-له‌كاتی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تاكسی بۆ تایبه‌ت پێویست به گومرگ ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه پێشتر تۆمار كراون ته‌نها له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كێشه‌ی له‌ژماره‌ی لاشه‌ی یان پلێته‌ی كابینه‌یی هه‌بوو ئه‌وا ره‌وانه‌ی گومرگ ئه‌كرێت.
2-سه‌باره‌ت به رسوماتی تابلۆ ته‌نها رسوماتی چاپی تابلۆكه‌ی لێوه‌رده‌گرێت كه بڕه‌كه‌ی 50 هه‌زار دیناره.
3-سه‌باره‌ت به‌ڕه‌نگی خاكی ئۆتۆمبێله‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان ئازادن به‌ڕه‌نگ كردنی هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ڕه‌نگێكی تر یان ئه‌توانێت ته‌نها سه‌قفی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ره‌نگ بكات به ڕه‌نگێكیتر.
4-كار به مادده‌ی 8 له‌یاسای هاتووچۆی ژماره 86ی ستاڵی 2004 بكرێت.
س.هـ