بۆچى ئافرەتان زیاتر لە پیاوان دوچارى سەر ئێشە دەبن

sharpress.net

216 جار خوێندراوه‌ته‌وه

22/05/2019‌

شارپرێس:
توێژینەوەیەك دەریخستووە كە ژنان زیاتر لە پیاوان دووچاری دڵەڕاوكێ دەبن, ھاوكات كەسانی خوار تەمەن سی و پێنج ساڵان ئەگەری توشبوونیان بە دڵەڕاوكێ زیاترە. 

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی ژنان زیاتر لە پیاوان دووچاری دڵەڕاوكێ دەبن, ھاوكات كەسانی خوار تەمەن سی و پێنج ساڵان و ئەوانەشی كێشەی تەندروستییان ھەیە ئەگەری توشبوونیان بە دڵەڕاوكێ و تێكچوونی باری دەروونی زیاترە. 

توێژینەوەكە دەریشیخستووە, زیاتر لە شەست ملیۆن كەس ساڵانە لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كاریگەری شڵەژان و دڵەڕاوكێ لەسەریان درووست دەبێت.

 لە ئەمریكای باكوریش زۆرترین ڕێژەی توشبوون بە دڵەڕاوكێ تۆماركراوە بەوپێیەی لە كۆی سەد كەس ھەشت كەسیان تووشی ئەو بارە دەرونییە دەبن.

 ناوچەكانی خۆرھەڵاتی ئاسیاش كەمترین ڕێژەی توشبوونیان تێدا تۆماركراوە بەوپێیەی لە كۆی سەد كەس تەنھا سێ كەسیان دووچاری دڵەڕاوكێ دەبن.
س.هـ




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved