هازارد بەفەرمى بووە یاریزانى دۆرتمۆند

وەرزش

22/05/2019‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تۆرگان هازاردى بەلجیکى بەشێوەیەکى فەرمى پەیوەندى بە یانەى بڕوسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانییەوە کرد.


پێگەى فەرمى یانەى بڕوسیا دۆرتمۆند بڵاوکردەوە یانە ئەڵمانییەکە هازاردى گواستووەتەوە یانەکەى و گرێبەستى لەگەڵ تۆرگان هازاردى یاریزانى یانەى بڕوسیا مونشنگلادباخى ئەڵمانى واژۆکرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، گرێبەستەکەى هازارد بۆ پێنج ساڵە و لە ٣٠ى حوزەیرانى ٢٠٢٤دا کۆتایى دێت و دڵخۆشن بەوەى پەیوەندى بە یانەکەیانەوە کردووە و دڵنیان دەتوانێت یارمەتییان بدات.

 

 لە یەکەم لێدوانیشدا بە درێسى دۆرتمۆندەوە هازارد وتى، من مەمنونى ئەو پێنج ساڵە خۆشەم، کە لە مونشنگلادباخدا بەسەرمبرد، لەگەڵ یادگاریە جوانەکانیدا، ئێستا کاتێکى گونجاوبوو بۆ تاقیکردنەوەى ئەزمونێکى نوێ لە ژیانى پیشەیى خۆمدا.

 

هازاردى ٢٦ ساڵ، لە وەرزى ڕابردوودا لە ٣٥ یاریدا ١٣ گۆڵى بۆ مونشنگلادباخ تۆمارکرد.

س.هـ