مانچستەر سیتى رۆیشتنى گواردیۆلا رەتدەکاتەوە

وەرزش

22/05/2019‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى رۆیشتنى گواردیۆلا لە یانەکەى رەتدەکاتەوە.

 

رۆژنامەکانى ئینگلیزى لەزارى بەرپرسانى یانەى مانچستەر سیتیەوە بڵاویانکردەوە کە پیپ گواردیۆلا ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبێت و پەیوەندى بە هیچ یانەیەکەوە نەکات.

ئاماژە بەوەشکردوە، سەرجەم داواکارییەکانى ئەو راهێنەرە جێبەجێکراون بەو هۆیەشەوە گواردیۆلا رازى بووە بە مانەوە.

 

بەڵام سایتى کاڵچیۆ میرکاتۆى ئیتاڵى لە یەکێک لە ڕۆژنامەنوسانەوە بڵاویکردووەتەوە، یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەگەڵ پیپ گواردیۆلاى ئیسپانى ڕاهێنەرى یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى، بۆ وەرگرتنى پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانەکەى لە وەرزى داهاتوودا.

سایتەکە ڕوونیکردووەتەوە، گواردیۆلا بۆ چوار ساڵ گرێبسەتەکە لەگەڵ خانمە پیرەکەى ئیتاڵیا ئیمزادەکات، بۆ جێگرتنەوەى ماسیملیانۆ ئەلیگرى، کە ئەم بەفەرمى کۆتایى ئەم وەرزەدا یۆڤانتۆس بەجێدەهێڵێت.

س.هـ