شارپرێس:
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئێران رایگهیاند، ھەنگاوەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێرانی تاوانی دژی مرۆڤانەیه، دهشڵێت، "شەڕی ئەمریکا نەک دژی دەوڵەتی ئێران بەڵکو لەگەڵ 82 ملیۆن ئێرانییە".
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران رایگهیاند، "ئەمریکا سەرەڕای بایکۆت، تەنانەت ڕێگریشیە لە بەردەم گەیشتنی دەرمانی پزیشكی و خۆراک بە ئێران".
حەسەن ڕۆحانی راشیگهیانند، "ئێرانییەکان قەت لە بەرامبەر زۆربێژیی دوژمن بە چۆکدا نایەن، حكومهت ئێران نەوتەکەی ھەر دەفرۆشێت و بە شانازییەوە بایکۆتەکان ناکارا دەکات".