شارپرێس:
جه‌یمس جێفری، نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاند، پێویسته ئێران هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سوریا بباته ده‌ره‌وه.
جه‌یمس جێفری، نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی داوا له روسیا ده‌كات گوشار بخاته‌سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا بۆئه‌وه‌ی هێزه ئێرانیه‌كان بچنه ده‌ره‌وه‌ی خاكی سوریا.
راشیگه‌یاند، "ئه‌مریكا و روسیا به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شیان له سوریادا هه‌یه و كاریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بچنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته".