شارپرێس:
وتهبێژی كۆشكی سهرۆكایهتی روسیا (كرملین) رایگهیاند، بە نەرێنیی سەیری هەڵوێستی ئەمریکا دەکەن له بهرامبهر کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400 لە لایەن تورکیاوە.
دمیتری پێسكۆڤ، وتهبێژی كۆشكی سهرۆكایهتی روسیا (كرملین) لە مۆسکۆی پایتەخت ئهمڕۆ رایگهیاند، "بە نەرێنیی سەیری هەڵوێستی ئەمریکا دەکەین لەهەمبەر کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400 لە لایەن تورکیاوە، وەک ئەنقەرەش دەڵێت، رێککەوتنی S-400 تەواو بووە، رێککەوتنێکە بەکۆتا گەیشتووە''.
دمیتری پێسكۆڤ راشیگەیاند، هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر تورکیا بۆ کڕینی سیستمی S-400 قبوڵ کراو نییە و وتی، ''رووسیا زۆر بەنەرێنییەوە دەڕوانێتە ئەم هەڵوێستە. وەک ئەنقەرە دەڵێت، رێککەوتنی S-400 تەواو بووە، بە کۆتا گەیشتووە".
تورکیا وڵاتێکی ئەندام لە وڵاتانی ئەندامی پەیماننامەی ئەتلەنتیک-ی باکوورە و ئەمریکا لەمبارەیەوە وتویەتی "ئەم وڵاتە بەکڕینی سیستەمیS400 وەک ئەندامێکی ناتۆ بۆشایی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتانی ئەم پەیماننامە بۆ ڕوسیا ئاشکرا دەکات" و لەپاڵ ئەمانەشدا ترسی واشنتۆن لە ڕووهێنانی زیاتری ئەنقەرە بە وڵاتی ڕوسیاوە، نیگەرانی لەڕادەی ئەمریکای بەدوادا بووە.
ه.م