شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه و له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گفتوگۆیان كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح و لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌ته‌وه و له دیداره‌كه‌دا باس له به دواداچوون بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كورستان و چۆنییه‌تی جێبه‌جێکردنی داوکارییه‌کانیان کرا، هاوكات جه‌خت له په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و به روبوومی خۆماڵی كرایه‌وه.
هه‌ر له دیده‌ره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح رونیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی 2014 و 2015 به‌پێی یاسا وه‌رگرنه‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح دڵنیایدا كه به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی تا جوتیاران موسته‌حه‌قاتی خۆیان وه‌رگرنه‌وه، هه‌روه‌ها وتی، حكومه‌تی ناوه‌ند و وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه پاره‌ی جوتیاران خه‌رج بكرێته‌وه.