شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ڕژێمی سوریاوە هێڵی سوورە بۆ ئەمریکا.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌گری ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاندووه، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ڕژێمی سوریاوە هێڵی سوورە بۆ ئەمریکا.
راشیگه‌یاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا چاودێری جموجۆڵەکانی ڕژێمی سوریا دەکەن و لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ده‌كه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌شڵێت، "به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت ئه‌وا هۆشدارییه‌كانمان دوباره ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی وه‌ڵامی خێرا و گونجاویان ده‌بێت".
پـێشتر شان ڕۆبەرتسن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری هۆشداری بە حکومەتی سوریا دا و رایگه‌یاند، "دەبێت ڕژێمی ئەسەد بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دووبارە نەکاتەوە، چونکە هیچ گومانێکی تێدا نیـیە بە خێرایی و بە توندی کاردانەوەمان دەبێت".