كۆمپانیای قه‌یوان هاوكاریی پێشكه‌ش به‌ 5 هه‌زار خێزان ده‌كات

کوردستان

22/05/2019‌ 2161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان تا ناوه‌ڕاستی مانگی ڕه‌مه‌زان هاوكاریی گه‌یاندووه‌ته‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خێزانه‌كان‌و بڕیاره‌ هاوكارییه‌كان تا كۆتایی ڕه‌مه‌زان درێژه‌یان هه‌بێت.

پێنج هه‌زار خێزان سودمه‌ند بوون

رێگەی چاودێری ئەم چالاكیانەو لەبەدواداچونەكانی شارپرێسدا، تا 15ی رەمەزان لە رێگەی بەشی هاوكاری و خێریی، كۆمپانیای قه‌یوان هاوكاریی ماددیی زیاتر لە 5 هەزار خێزانیان كردوە، بەوتەی ئەندامانی ئەو بەشە تا كۆتایی رەمەزانیش ئەم هاوكاریانە بەردەوام دەبێت.

ساڵانە كۆمپانیای قەیوان هاوكاری مادی زیاتر لە دەهەزار خێزانی كەمدەرامەت دەكات، ئەو خێزانانەی هاوكاری دەكرێن زیاترئەوانەن كە نەخۆش و پەكەوتەیان هەیە، یان ئەو خێزانانەی بێ‌ سەرپەرشتیارن.

بەشی خێرخوازی كۆمپانیای قەیوان گروپێكی تایبەتیان بەم بەشە دامەزراندوە، شارپرێس ویستی لیدوانیان لیوەربگرێت بەلام ئەوان پێیان راگەیەنراوە لەو بارەوە بۆ هیچ راگەیاندنیك لێدوان نەدەن.

هاوكاریی خوێندكارانیش ده‌كرێت

هاوكارییه‌كانی كۆمپانیای قه‌یوان سێكتەری خوێندنیشی گرتۆتەوە، جگە لەوەی ساڵانە هاوكاری چەندین خوێندكار دەكرێت، لەناو قوتابخانە و كۆلیجەكانی خۆیشیان، بری ئەو ئەو هاوكاریانە بۆ خۆیندكارانی كەمدەرامەت ساڵانە دەگاتە 700 ملیۆن دینار.

ئێستا كۆمپانیای قەیوان لەناوچەی شێخ وەیساوا لە ناو شارەوانی سلێمانی خەریكی خۆ ئامادە كردنە تا لەئایندەیەكی نزیكدا، ئەو 25 خانوەی بۆ خێزانی كەمدەرامەت دروستیان كردوە پێشكه‌شی خانەوادەكانی بكەن.

كۆمپانیای قه‌یوان به‌ده‌ر له‌و هاوكارییانه‌ی سه‌ره‌وه‌، بەپێی ئامارەكان ساڵانە زیاتر لە هەزار نەخۆش بەشێك لەپارەی تێچونی چارەسەركردنیان بۆ دابینكراوە.

• ئەم زانیاریانە لەبەشی ئاماری كۆمپانیای قەیوان وەرگیراون


ڕ . ج