شارپرێس:
بافڵ تاڵه‌بانی، كوڕه گه‌وره‌ی مام جه‌لال سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له سیاسه‌تی گۆڕان ڕازی نیم".
لەمیانى بەشى سێیه‌می بەرنامەى رەش و سپى کەناڵى نێت تی ڤى، باڤڵ تاڵەبانى كوڕی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی شه‌وی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ته‌قه له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه وتی:"نه ته‌قه‌مان له گۆڕانكردووه نه ویستوومانه بیكه‌ین، ته‌قه‌شم له گۆڕان بكردایه وا نه‌مده‌كرد، ئه‌گه‌ر شه‌ڕبكه‌ی ده‌بێت بیكه‌ی، ئه‌وه شه‌ڕ نه‌بوو دیاربوو شتێكی تر بوو".
بافڵ تاڵه‌بانی ڕای خۆی له‌باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سیاسه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ڕاگه‌یاندو وتی:"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له سیاسه‌تی گۆڕان ڕازی نیم، گۆڕان هه‌ڵه‌ی ستراتیژی ده‌كات".
ئه‌و پێیوابوو ده‌بێت ڕۆژێك بێت یه‌كێتی و گۆڕان یه‌كبگرنه‌وه، ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یتوانی ئه‌نجامیبدات، ئاخۆ به سه‌ركرده‌كانی ئێستای بزوتنه‌وه‌كه ده‌كرێ؟ بافڵ تاڵه‌بانی وتی:"من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر به كاك نه‌شیروان نه‌كرا به‌م براده‌رانه ده‌كرێ؟ من پێموانییه".