شارپرێس:
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا ده‌ڵێ، نیکۆڵاس مادۆرۆ-ی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ده‌یه‌وێت ڕایگشتی به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت چه‌واشه بكات، لەکاتێکدا تاقە ڕێگای چارەسەری لەڤەنزوێلا وازهێنانی ئەوه لەدەسەڵات.
جۆن بۆڵتن ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، مادورۆ له‌ترسی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی، هێڵەکانی ئینتەرنێتی پچڕاندووە.
ویلایەتەیەکگرتووەکان و زیاتر لەپەنجا وڵاتی جیهان ماوەی نزیکەی سێ مانگە خوان گوایدۆ ڕێبەری ئۆپۆزۆسیۆنی ڤەنزوێلا وەک سەرۆکی فەرمیی ئه‌و وڵاته دەناسێن، لەگەڵ ئەمەشدا داوای وازهێنانی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە دەکەن، کە ئەم سەرۆکەش لەلایەن ڕوسیا‌و ئێران وچین و کوباوە پشتیوانی دەکرێت.
وەرگێڕان: یاسین نادر